قامیشلۆ- کۆبوونەوەی ساڵانەی گشتی تەڤگەری خۆێندەکارانی دیموکاراتیک بە دروشمی “بە خوێندەکاری ئازاد ئێمە بە دڵنیایەوە سەر دەکەوین ” لە شاری قامێشلۆ لە زانکۆی ڕۆژئاوا پێک هات، لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی ڕێخستنی، کار و خەباتی ساڵی تێپەربوو نرخاندنی بۆ کرا.
کۆبوونەوەکەی خوێندکاران کە لە سەر ئاستی هەرێمی جەزیرە بەسترابوو. بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی شۆرش دەستی پێکرد. پاشان نرخاندنی رەوشی سیاسی لەلایان بەرێوەبەری خێندکارانەوە عادل ئەحمەد شرۆڤەکە کراو ، پاشان کارو خەباتی ساڵی 2020 بە فراوانی گفتوگۆ کرا سەبارەت بە سیستەمی دیموکراتی خۆیندکاران گفتگۆکە بەردەوامی کرد و بەرێوە چوو.