تیمەکانی یەپەسە لە ئیستەنبوڵ لە دژی پۆلیسی پشکنینی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامداوە و بە گوێرەی زانیارییەکان چەندین پۆلیس سزا دراون.
تیمەکانی وەڵامدانەوەی (یەپەسە)ی شەهید مەزڵوم تکداغ لە چوارچێوەی “هەڵمەتی ئازادی” دا لە ئیستەنبول لە دژی پۆلیسی پشکنینی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا.
تیمەکەی وەڵامدانەوەی یەپەسە ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: “لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا لە ئارناڤۆت کۆیی ئیستەنبوڵ لە دژی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک کە خاڵی پشکنیان دانابوو، بە بۆمب چالاکیی سابوتاژیان لە دژ ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەو چالاکییەکدا روون نەبووەتەوە، دوای چالاکییەکەش ٣ ئامبولانس چوونەتە شوێنی چالاکییەکە و بریندارەکانیان گواستوەتە”.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “بەرخودانی زیندانەکان، نەریتێکی دێرینی بەرخودانی کوردستانە و ئەوەش مانادارترین بەرخودانە، دۆخی ئەمدواییەی بەرخودان لە زیندانەکان بە شێوازێکی نوێ بەڕێوەدەچێت، کاریگەرترین چالاکی بۆ پشتیوانی لەو بەرخودانە لێدانە لە دوژمن، چونکە دوژمن جگە لەو زمانە لە هیچ زمانێکی تر تێناگات”.