بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی جەزیرە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر عەین عیسا و لە دژی خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی زیندانەکان، لە تل تەمیر-ەوە تا دێریک رێپێوانێکی درێژیان دەستپێکرد ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی یەکەمیدا لە تل تەمیرەوە گەیشتە حەسەکە و بەیانی ئەمڕۆ لە شاری حەسەکەوە دەستیپێکرد و ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە عەمودە
لە ڕۆژی دووەمدا گەنجان بە جۆش و ورەیەکی بەرزەوە بەرەو ئامانجەکەیان بەڕێپێوان ڕۆیشتن. هەروەها گەل بە رۆحێکی گەورە و بە هیواوە پێشوازی لە گەنجان کرد و سڵاویان لە چالاکییەکەیان کرد و بەشداری رێپێوانەکە بوون
ئەم ڕێپێوانە درێژمەودایە بۆ ماوەی 7 ڕۆژە و بەرەو دێرک بەردەوام دەبێت .