بۆتان- گروپێک لە گەنجانی بۆتان بۆ ئەوەی ببنە وەڵامێک بۆ ئەو هەڵمەتەی کەجەکە کە بە دروشمی:”بەسە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادییە”دەستی پیکرد بوو، بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان بوون و ڕوویان لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد.
لێدوانی ئەو گروپە گەنجەی بۆتان بەم شێوەیەیە:
ئازادیی بە بەشدار بوونێکی بەهێز و بە عەشقەوە تێکۆشان لەو پێناوەدا بەدی دێت، لەبەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەکو تەڤگەری ئازادیی کە هەڵەمەتی “کات کاتی ئازادییە” دەستپێکرد بوو، بەساڵانە دوژمن دەخوازێت گەلەکەمان ڕووبەڕووی لە ناوبردن و قڕکردن بکاتەوە ئیرادەمان تێکبشکێنێت. کۆیلایەتی و بندەستی بەسەرماندا فەرز بکات، بەو ڕێگەیە چەندین جۆری دەستدرێژی لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات، دوژمن دەیەوێت کە گەلەکەمان لە مرۆڤایەتی داببڕێت.
هەر لەو کاتەدا دەرکەوتنی پەکەکە هاوارێکی ئازادیی بوو بۆ هەبوون و مانەوەی گەلی کورد و کوردستان. ئەو تێکۆشان و بەرخودانییەی کە هەیە ژیانی بۆ ئیمە و بۆ گەلەکەمان مسۆگەر کرد، ئەمڕۆش ئێمە گەیشتووینەتە قۆناغێک کە ئێمە بتوانین داگیرکەری تێکبشکێنین و ئازادیی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین.
لەو قۆناخەدا ئێمە باسی ئازادیی و ڕزگاری گەلەکەمان دەکەین، بێگومان ژیانێکی بێ ڕێزی مایەی پەسەند کردن نییە و هەروەها بەوشێوازەش تێکۆشان بەڕێوەنابرێت، لەهەمان کاتدا دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکردنی مرۆڤایەتییە، ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئازادکردنی هەموو گەلانی بندەستە، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداربوونی گەنجان دەبێت بە پێداگرییەوە پێک بێت، لەبەر ئەوەش وەکو گەنجانی کە لەسەر یەک ڕێباز و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەڵمەتەی کەدەستی پێکردبوو، یەک ڕێبازی تێکۆشان هەیە ئەویش بە بەشداریبوونە بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان.
بانگەوازی ئێمەش بۆ هەموو گەنجانی بۆتان و هەرچوارپارچەی کوردستانە وەرن بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلای ئازادیی ببن و بەشداری تێکۆشان و بەرخودانی ببن، بەشداری سەرکەوتن ببن.